دیعایەی چی دەکەی؟ لێرە منێکی دڵگران ڕووتم
بە تەنیاو تاقی لەم ماڵە ، لەگەل بێتاقەتی جووتم
نگینی ئەڵقەی ئەشقی من ، بە دووری ڕەنگی گۆڕاوە
ئەگەر یارم عەیاری پێ دەکا ، ئەڵماسە یاقووتم
لە درگای بێکەسیدا ، چاوەکانم جووتێ کۆلارەن
کە پێشوازی بکەن بێی تۆ ، کەسیرەی ڕێژەیی ڕووتم
سەفەر تاکەی ئەبێ گەشتن ، لە چاوەڕوانی هەڵواسێ
بە سەر شانی خەمۆ دیومە ، نزیکە داری تابووتم
لەوەی ترساوم کاتێ دێی ، دڵت گەردی خەمان بگرێ
ئەگینا چش لە من ، بەم ناڵە ناڵوو ئاهە ناسووتم
بە سۆزی خۆشەویستی پێت ئەڵێم ، باری شکۆ لەنگە
ئەگەر ئایینە ڕێگر ، دەی وەرە ئەسحابە من جووتم
رەحیم جەوانڕوودی(شکۆ)
خۆڵەمێش